بۆ جێبەجێكردنی بڕیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ پێدانی زەوی بە فەرمانبەران، لە سنووری شارەوانییەكی سلێمانی بەپێی خاڵبەندی و خزمەت دەیان پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەران و خانەنشینان دابەش دەكرێت.
سەرۆكایەتیی شاەوانییەكانی سلێمانی بڵاوی كردەوە: "سبەینێ 20ی ئایار، لە بینای سەرۆکایەتی شارەوانی سەنگاو دەست بە قۆناغی یەکەمی دابەشکردنی زەوی دەکرێت بەسەر فەرمانبەران و خانەنشینان."
شارەوانی سەنگاو ڕایدەگەیەنێت: "دابەشکردنەکە بەپێی خاڵبەندییە و لەم قۆناغەدا لەخاڵی 49 تاوەكوو خاڵی 24زەوی وەردەگرن."
هەر ساڵێك خزمەت بە خاڵێك هەژمار دەكرێت و هاوسەر و منداڵیش لە خاڵبەندی هەریەكە و بە خاڵێك هەژمارە.
ئاماژە بەوەش دراوە: " هەر فەرمانبەر و خانەنشینێک ڕەخنەی لە شێوازی خاڵبەندیەکە هەبێت دەتوانێت پێش دابەشکردنەکە سەردانی شارەوانیمان بکات بە مەبەستی وردبینیکردنی فەرمانی زەوییەکەی."
جەخت كراوەتەوە، ئەو فەرمانبەر و خانەنشینانەی کە لە قۆناغی یەکەمدا زەوییان پێ نادرێت :"دڵنیایان دەکەینەوە کە لەنزیکترین کاتدا دەست دەکەنەوە بە دابەشکردنی زەوی."
ژمارە بەوەش دراوە، ئەو زەوییانەی دابەش دەكرێت 84 پارچە زەوییە.
ئەوەش خراوەتە ڕوو كە پێویستە فەرمانبەر یاخود خانەنشین (کارتی نیشتیمانی وکارتی زانیاری ) پێ بێت و خۆی لەکاتی تیروپشکەدا ئامادەبێت و ئەو فەرمانبەر و خانەنشینانەیشی کە دوای پڕکردنەوەی فۆڕمی زەوی كۆچی دواییان کردوە پێویستە وارسەکەی (شەهادە وەفات و کارتی زانیاری و کارتی نیشتمانی) پێبێت.
شارەوانی ئاشكراشی كردووە، ئەو فەرمانبەر و خانەنشینانە کە بە تیروپشک زەویەکەیان بۆ دەردەچێت ناتوانن کڕین و فرۆشتنی پێوە بکەن تا ئەو کاتەی تۆماردەکرێت بەناویانەوە.
ڕۆژی 27ی 03ی 2024، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا بە پێدانی زەوی بەو فەرمانبەرانەی کە سوودمەند نەبوونە و بەپێی بڕیارەكان هەر فەرمانبەر و پێشمەرگەیەک هەشت ساڵ خزمەتی هەبێت و هەر خانەنشینێكیش لە كاتی فەرمانبەریدا سوودمەند نەبووبێت، زەوییەكی 200 مەتریی پێ دەدرێت.
Hogir Nerwayi
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ئەوانەش ببینە
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه