فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی پڕۆژەی (هەژماری من)دا کە لە ساڵی 2023وە لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتەوە بۆ مۆدێرنکردنی کەرتی بانکی ڕاگەیەندراوە، تاوەکو ئێستا پڕۆسەکە ئەم قۆناغانەی بڕیوە:
تۆمارکردن: زیاتر لە 900 هەزار مووچەخۆر هەژماری بانکییان بۆ کراوەتەوە.
دابەشکردنی کارت: زیاتر لە 800 هەزار مووچەخۆر کارتی بانکیی خۆیان وەرگرتووەتەوە.
ئامێرەکانی ATM: بانکە بەشداربووەکان زیاتر لە 600 ئامێری ڕاکێشانی پارەیان داناوە و بڕیاریشە ژمارەکە لە 1,000 ئامێر تێپەڕێنێت.
حکوومەت دووپاتی دەکاتەوە کە پڕۆسەکە بەپێی ڕێساکانی بانکی ناوەندیی عێراق بەڕێوەدەچێت و هاووڵاتیان بەشێوەی ئۆتۆماتیکی لە کاتی وەرگرتنی کارت و دابەزینی مووچەکانیان ئاگادار دەکرێنەوە.
#kurdistanpress


وەڵام بدەوه