Kurdistan Press - بەرێز مەسرور بارزانی سەردانی بەغدا دەکات بەرێز مەسرور بارزانی سەردانی بەغدا دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بەرێز مەسرور بارزانی سەردانی بەغدا دەکات

هەفتەی داهاتوو شاندێکی باڵی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسروور بارزانی دەچێتە بەغدا. ئامانجی سەردانەکە خستنەڕووی ئەزموونی پڕۆژەی (ڕووناکی)یە بۆ دابینکردنی کارەبای 24 سەعاتی و پێشکەشکردنی هاوکاریی تەکنیکی بە حکوومەتی فیدراڵ بۆ چاکسازی لە کەرتی کارەبادا.
هاوکات، لەم سەردانەدا بەدواداچوون بۆ گەرەنتییە تەناهییەکان دەکرێت بە مەبەستی ڕێگەدان بە کۆمپانیاکان بۆ دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنان و هەناردەی نەوتی هەرێم، کە دەبێتە هۆی زیادکردنی توانای هەناردەی عێراق بۆ زیاتر لە 500 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا. بەرپرسانی هەرێم جەخت دەکەنەوە کە دەستپێکردنەوەی کارەکان پێویستی بە نەهێشتنی هەڕەشە تەناهییەکان (وەک درۆن) هەیە.
‏#kurdistanpress

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا