دەستپێکردنی قیرتاوکردنی دەروازەی هەولێر-کۆیە؛ بەشێکی پێش جەژن دەکرێتەوە
کارەکانی پڕۆژەی ستراتیژیی جووتسایدی هەولێر-کۆیە بەخێرایی بەڕێوەدەچن و ماوەی هەفتەیەکە قیرتاوکردنی لاینێکی دەستی پێکردووە. بەپێی پلانی ئەندازیارانی پڕۆژەکە، هەوڵەکان بۆ ئەوەن پێش جەژن بەشێکی رێگەکە بکرێتەوە و جەنجاڵی سەر رێگەی هەولێر-گۆمەسپان کەمبێتەوە.
وردەکارییەکانی پڕۆژەکە:
تێچووی پڕۆژەکە: 435 ملیار دینارە و لە پێنج قۆناغ پێکهاتووە.
تایبەتمەندی رێگەکە: پانییەکەی 32 مەترە، هەر سایدێک سێ هێڵی هاتوچۆی هەیە و کاتی گەشتکردن بۆ نیوە کەم دەکاتەوە.
وادەی تەواوبوون: بڕیارە لە چوار مانگی داهاتوودا بە تەواوی کۆتایی پێ بێت.
ئەم پڕۆژەیە لە تشرینی یەکەمی 2024ەوە لەلایەن مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بەردی بناغەی دانراوە و وەک یەکێک لە پڕۆژە گرنگەکانی کابینەی نۆ بۆ کەمکردنەوەی جەنجاڵی و رووداوەکانی هاتوچۆ سەیر دەکرێت.
#kurdistanpress


وەڵام بدەوه