کورتەی هەواڵ
بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە (٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٦)، یەکەم کاروانی حاجیانی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە بگەڕێنەوە خاکی هەرێم. کاروان ستوونی، گوتەبێژی حەج و عومرەی کوردستان، ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە باس لە گەڕانەوەی حاجیان دەکەن لە ١٠ی حوزەیران و جەختی لەوە کردەوە کە یەکەم کاروان پێکهاتووە لە ١٠٢٧ حاجی و دوای چوار ڕۆژ مانەوەیان لە مەدینە دەگەڕێنەوە.
گرنگترین زانیارییەکان:
بەرواری گەڕانەوەی یەکەم کاروان: پێنجشەممە، ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٦
شوێنی گەیشتن: فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر
ژمارەی حاجیانی کاروانی یەکەم: ١,٠٢٧ حاجی
کۆی گشتی حاجیانی ئەمساڵی هەرێم: ٥,١٢٠ حاجی
#Kurdisranpress


وەڵام بدەوه