کورتەی هەواڵ:
پارێزگای هەولێر ئاماری گشتیی ڕۆژانی جەژنی قوربانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە تەواوی پلانەکانیان بە سەرکەوتوویی جێبەجێ کردووە. لەو ماوەیەدا شارەکە پێشوازی لە ١١٢ هەزار و ٦٥٧ گەشتیار کردووە.
لە ڕووی ئەمنییەوە: هێزەکانی پۆلیس بە بەشداری ١١٣ ئەفسەر و ١٥٣٢ کارمەند لە ئامادەباشیی تەواودا بوون. لەگەڵ ئەوەشدا، سێ تاوانی کوشتن، چوار حاڵەتی دزیکردن و چەند ڕووداوێکی شەڕکردن تۆمارکراون.
لە ڕووی هاتوچۆوە: بەهۆی تیژڕەوی و پابەندنەبوون بە ڕێنماییەکان، ٤ ڕووداوی هاتوچۆ ڕوویانداوە کە بووەتە هۆی برینداربوونی یەک کەس.
لە ڕووی تەندروستییەوە: نەخۆشخانەکان لە ئەركدا بوون و پێشوازییان لە ٣،٠٠٤ هاووڵاتی کردووە بۆ چارەسەر. ئامارە تەندروستییەکان چەندین حاڵەتی جۆراوجۆری وەک (ڕووداوەکانی هاتوچۆ، بەربوونەوە، پێوەدانی مار و دووپشک، و ژەهراویبوون بە خۆراک) لەخۆگرتبوو. هەروەها لەم ماوەیەدا ٢٢٧ منداڵ لەدایکبوون و ١٩٥ نەشتەرگەریش ئەنجام دراون.
#Kurdisranpress


وەڵام بدەوه