کورتەی هەواڵ:
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاپۆرتێکی گشتگیری لەسەر دەستکەوتەکانی کەرتی ڕێگاوبان بۆ ماوەی ساڵانی (٢٠١٩ - ٢٠٢٦) بڵاوکردەوە. بەپێی ڕاپۆرتەکە، حکوومەت گرنگییەکی زۆری بەم کەرتە داوە و ئەم ئامارانەی خوارەوەی تۆمار کردووە:
پڕۆژە تەواوبووەکان: ٨١٠ پڕۆژەی جۆراوجۆر بە کۆی گشتیی یەک ترلیۆن و ٥٧ ملیار دینار تەواو کراون.
ڕێگای نوێ و نۆژەنکراوە: زیاتر لە ٣,٠٠٠ كیلۆمەتر ڕێگای تازە دروست کراون یان نۆژەن کراونەتەوە.
پڕۆژە بەردەوامەکان: ٢٢٧ پڕۆژەی ستراتیژیی بە درێژایی ٢,٢٣٩ کیلۆمەتر و بە بودجەی چوار ترلیۆن و ١٧٩ ملیار دینار لە قۆناغی جێبەجێکردندان.
سەرچاوەی دابینکردنی بودجە: لە ڕێگەی بودجەی وەبەرهێنان، بودجەی ئاسایی، و دابینکردنی ٣٠٪ی داهاتی وێستگەکانی کێشی بارهەڵگرەکانەوە بووە.
گرنگترین پڕۆژە ستراتیژییەکان: بریتین لە دووسایدی کۆڕی-شەقڵاوە-قەندیل، دووسایدی کۆیە-هەولێر، ڕێگا و پردی بەستی شەرغە، دووسایدی دووکان-چوارقوڕنە، و ڕێگای کەلار-دەربەندیخان.
لە کۆتایی ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە سەرەڕای کێشە داراییەکان و نەناردنی بەشەبودجەی هەرێم لەلایەن بەغداوە، حکوومەتی هەرێم لە ڕێگەی داهاتی ناوخۆوە هەوڵی داوە بەردەوامی بە کارکردن لەم پڕۆژە ستراتیژییانە بدات.
#Kurdisranpress


وەڵام بدەوه