Kurdistan Press - داشکاندنی گەورە راگەیاندرا داشکاندنی گەورە راگەیاندرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

داشکاندنی گەورە راگەیاندرا

وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕای دەگەیەنێت كە بڕی داشكاندنی سێ‌  ملیار دینار گەڕاندەوە بۆ هاوبەشانی ماڵان وەك بەشێك لە ڕێكارە بەردەوامەكانی ڕاستكردنەوەی پڕۆسەی پسوولەكردن.
لە چوارچێوەی هەوڵەكان بۆ كەمكردنەوەی هەڵە لە پڕۆسەی پسوولەكردن، سیستەمی نوێی پسوولەكردن نزیكەی  118 هەزار هاوبەشی ماڵانی دیاریكردووە كە بەتەواوی لە داشكاندنی سێ مانگی یەكەمی پڕۆژەی ڕووناكی سوودمەندنەبوون.
هەموو ئەو هاوبەشانەی ماڵان بڕی داشكاندنەكانیان لە پسوولەی مانگەكانی داهاتووی پڕۆژەی ڕووناكی یان قەرزی پێش پڕۆژەی ڕووناكی بۆ ئەژماردەكرێت. ئەو هاوبەشانەی خۆیان تۆماركردووە لە پڕۆژەی ڕووناكی لەرێگەی كورتەنامە ئاگەداردەكرێنەوە.
تا ئەمڕۆ، نزیكەی 5.5 ملیۆن هاووڵاتیی كە زیاترە لە 85%ی هاووڵاتییانی كوردستان كارەبای 24 سەعاتیان بۆ دابینكراوە لەڕێگای پڕۆژەی ڕووناكی.
بەپێی نرخە نوێیەكان، ٪80ی هاووڵاتیان، بەتایبەتی كەمدەرامەتان، پارەیەكی كەمتر دەدەن بە بەراورد بەو پارەیەی پێشتر دەیاندا بۆ كارەبای مۆلیدە و كارەبای نیشتمانی.
مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2024، مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پڕۆژەی ڕووناكی ڕاگەیاند بە مەبەستی گەیاندنی كارەبای 24 سەعاتی بۆ سەرجەم ماڵ و شوێنە بازرگانییەكان تا كۆتایی ساڵی 2026. لە ئایاریش، ئەنجوومەنی وەزیرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەكۆی دەنگ بڕیاری پەسەندكردنی پڕۆژەكەی دەركرد.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا