کورتەی هەواڵ
خەرجی مانگانە: تێکڕای خەرجی مانگانەی حکومەتی عێراق بە 9 تریلیۆن دینار جێگیر کراوە.
ڕێکاری پڕکردنەوەی کورتهێنان: بەهۆی کەمبوونەوەی فرۆشی نەوت، بۆ مانگی حوزەیرانیش پشت بە قەرزی ناوخۆیی بانکەکان، ڕاکێشانی پارە لە هەژمارەکانی دەوڵەت لە بانکی ناوەندی و کۆکردنەوەی داهاتی نانەوتی دەبەسترێت.
مووچە هێڵی سوورە: سەرەڕای مەترسییەکانی وەک هەڵاوسان و زیادبوونی قەرزی ناوخۆ، حکومەت مووچە بە پرسێکی سیادی دەزانێت و دابەشکردنی دواناخات.
#Kurdisranpress


وەڵام بدەوه