کورتەی هەواڵ
کۆبوونەوە لەگەڵ یەکێتی: مەحموود محەمەد، گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند کە تا ئێستە هیچ وادەیەکی فەرمی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دیاری نەکراوە.
عینادی لایەنەکان و لێدوانی بافڵ تاڵەبانی: گوتەبێژی پارتی ئاماژەی بەوە کرد کە لە کاتی گفتوگۆکاندا وەڵامی لێدوانەکەی بافڵ تاڵەبانی (سەبارەت بە هاوسەنگیی ٣٩ بە ٣٩ی کورسییەکان) دەدەنەوە. ڕاشیگەیاند کە نابێت ئەو عینادییەی هەندێک لایەن هەیانە تا سەر بەردەوام بێت.
بژاردەی هەڵبژاردن: جەختی کردەوە کە ئەگەر لایەنەکان نەگەنە ڕێککەوتن لەسەر کاراکردنەوەی پەرلەمان و پێکهێنانی حكوومەتی نوێ، ئەوا دەبێت بەرەو ئەنجامدانی هەڵبژاردن بڕۆن.
#Kurdistanpress


وەڵام بدەوه