کورتەی هەواڵ (کوردستان پرێس)
ڕۆژی سێشەممە، 2ی حوزەیرانی 2026، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری، لەگەڵ تیمی سەرپەرشتیاری پڕۆژەی "هەژماری من" لە نووسینگەی سەرۆک وەزیران کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا دواین هەنگاوەکانی پڕۆژەکە تاوتێکرا و ڕاگەیەندرا کە لە چەند مانگی داهاتوودا پڕۆژەکە بە تەواوی ڕادەستی وەزارەتی دارایی دەکرێت.
داتا و ئامارە سەرەکییەکانی پڕۆژەکە:
گشتی مووچەخۆران: تا ئێستا 1,168,000 فەرمانبەر و مووچەخۆر تۆمار کراون و زیاتر لە 830,000 کارتی بانکی دابەشکراوە.
مووچەی مانگی ئایار: 800,000 کەس لە ڕێگەی 635 ئامێری ڕاکێشانی پارە (ATM) مووچەیان وەرگرتووە.
خانەنشینان و چاودێری کۆمەڵایەتی: لە کۆی 474,000 کەس، 418,000یان تۆمار کراون و 220,000 کارتیان وەرگرتووەتەوە.
فەرمانبەرانی گرێبەست و پێداچوونەوە: پڕۆسەی تۆمارکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست دەستی پێکردووە و تەنها نزیکەی 50,000 مووچەخۆر ماون خۆیان تۆمار بکەن (کە زۆربەیان میراتگر یان دانیشتووی دەرەوەی کوردستانن).
ڕاسپاردە نوێیەکانی وەزیری دارایی:
ئاوات شێخ جەناب لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد کە بە خێراوترین کات کێشەی ئامێرەکانی ATM و گرفتەکانی خانەنشینان چارەسەر بکەن. هاوكات جەختی لە دانانی میکانیزمێکی تایبەت کردەوە بۆ تۆمارکردنی ئەو خانەنشینانەی بەهۆی نەخۆشی یان پەککەوتەییەوە ناتوانن سەردانی بانکەکان بکەن.
#Kurdisranpress


وەڵام بدەوه