وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لە هەفتەی داهاتووەوە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنجی زیاتر لە 42 هەزار مامۆستای گرێبەست دەکات، کە خەرجیی مانگانەیان زیاتر لە 24 ملیار دینارە و لە داهاتی ناوخۆ دابین دەکرێت.
عەلی ڕەئووف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست ڕایگەیاند، دڵنیاییان پێدراوە کە هەفتەی داهاتوو مووچەکانیان دابەش دەکرێت. هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە داوایان کردووە کێشەی دواکەوتنی مووچەکانیان بە یەکجاری چارەسەر بکرێت و هاوشێوەی فەرمانبەرانی تر لە کاتی خۆیدا مووچەیان پێ بدرێت، نەک هەمیشە بخرێنە کۆتایی خشتەی دابەشکردنەوە.
#kurdistanpress


وەڵام بدەوه