Kurdistan Press - باران چەند ناوچەیەک دەگرێتەوە باران چەند ناوچەیەک دەگرێتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

باران چەند ناوچەیەک دەگرێتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت، لە بەشێک لە ناوچەکان ئەگەری بارانبارین و هەورە تریشقە هەیە، لەگەڵ زیادبوونی خێرایی با بەتایبەتی لە سنووری پارێزگای سلێمانی.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە، تا کاتەکانی ئێوارە ئاسمانی پارێزگای هەولێر، سلێمانی، ئیدارەکانی سۆران و ڕاپەڕین، ناوچە شاخاوییەکانی ئەو سنوورانە و بەشێک لە ئیدارەی گەرمیان نیمچەهەور دەبێت، ناوبەناویش ئەگەری چالاکبوونی هەورە تریشقە و بارانبارین هەیە. لە بەرامبەریشدا، ئاسمانی سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت.
سەبارەت بە خێرایی با، کەشناسی ئاماژەی بەوە کردووە کە لەسەرخۆ دەبێت و لە نێوان 10 بۆ 15 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، بەڵام لە دواینیوەڕۆوە لە هەندێک کاتدا خێراییەکەی زیاد دەکات بۆ 15 بۆ 25 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، بەتایبەتی لە سنووری پارێزگای سلێمانی. هاوکات ئاراستەی با لە گۆڕاندا دەبێت و مەودای بینین 8 بۆ 10 کیلۆمەتر دەبێت، لەگەڵ نزمبوونەوەیەکی کەمی پلەکانی گەرما لە ناوچە شاخاوییەکاندا.
بۆ کەشوهەوای سبەینێ دووشەممە، پێشبینی دەکرێت ئاسمانی هەرێم بەگشتی ساماڵ و پەڵەهەور بێت و لە هەندێک کات و ناوچەدا بگۆڕێت بۆ نیمچەهەور. ئاراستەی با بەرەو باکووری خۆرهەڵات دەبێت و پلەکانی گەرماش جێگیر دەبن و نزیک دەبن لە تۆمارەکانی پێشوو.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 37 پلەی سیلیزی
پیرمام: 31 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 34 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 37 پلەی سیلیزی
دهۆک: 36 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 37 پلەی سیلیزی

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا