دوای خۆپێشاندان و هەڕەشەی داخستنی سایلۆکان لەلایەن جووتیارانی کوردی کەرکووکەوە، بە فەرمانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لیژنەیەک سەردانی پارێزگاکەی کرد و بڕیار درا گەنمی سەرجەم جووتیارانی سنوورەکە (تەنانەت ئەوانەش کە لە دەرەوەی پلانی کشتوکاڵین) وەربگیرێت. پێشتر بە بڕیارێکی نایاسایی ڕێگری لە وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی کورد و تورکمان دەکرا، بەڵام ئێستا لیژنەیەکی تایبەت پشكنین بۆ بەرهەمەکان دەکات و ئەنجامەکەی بە ئەلیکترۆنی ڕەوانەی وەزارەتی بازرگانی دەکات.
#kurdistanpress


وەڵام بدەوه