عێراق دەستی بە دابەشکردن کرد: وەزارەتی دارایی عێراق دەستی بە خەرجکردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەرانی ناوەڕاست و خواروو کردووە.
دڵنیایی بۆ مووچەی هەرێم: شێروان دووبەردانی، پەرلەمانتاری عێراق دڵنیایی دەدات کە پارەی مووچەی مانگی شەشی هەرێمی کوردستان بێ کێشە و هاوشێوەی مانگی ڕابردوو دەنێردرێت.
لیستەکان نێردراون: لیستی مووچە و تەرازووی پێداچوونەوە ڕەوانەی بەغدا کراوە و هیچ کێشەیەکی وردبینی نەماوە.
دابەشکردنی هاوکات: بەپێی ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا، لەمەودوا مووچەی هەرێم و عێراق پێکەوە و لە یەک کاتدا دابەش دەکرێت.
#kurdistanpress


وەڵام بدەوه