مووچەی مانگی پێنج دابەش دەکرێت: بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ناوەندیی هەولێر ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٦، پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ٥ی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکردووە.
ئاگاداری بۆ بەڕێوەبەران: داوا لە سەرجەم بەڕێوەبەری قوتابخانەکان کراوە بۆ وەرگرتنی چەکی مووچە سەردانی بەشی ژمێریاریی دیوانی پەروەردە بکەن و مۆری فەرمیی قوتابخانەکانیان پێبێت.
ژمارە و بودجەی مامۆستایان: مووچەی ٣٧ هەزار و ٩٣٣ مامۆستای گرێبەستی پەروەردە (١٨ ملیار و ٥٧٧ ملیۆن دینار) و ٣ هەزار و ٤٠٠ مامۆستای خوێندنی باڵا (نزیکەی ٢ ملیار دینار) لەسەر داهاتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دابین کراوە.
#kurdistanpress


وەڵام بدەوه