فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق ڕێنمایی ئاراستەی سەرجەم وەزارەت و پارێزگاکان کرد بۆ پێدانی دەرماڵە و پلەبەرزکردنەوەی پێویست بە فەرمانبەرانی دەوڵەت و تەواوکردنی ڕێکارە کارگێڕی و داراییەکانیان.
وەزیری دارایی جەختی کردەوە کە شایستەکانی تایبەت بە دەرماڵە، پلەبەرزکردنەوە، دەرکردنی سیاسی و دانپێدانانی بڕوانامەکان کاریگەرییان بەهۆی ڕێکارە ڕێکخراوەییە نوێیەکانەوە نابێت و بەپێی فەرماننامەی وەزاری بەخشراون. ڕوونیشیکردەوە کە ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی پابەندبوونی وەزارەتە بە مافی فەرمانبەران و بەرزکردنەوەی سەقامگیری کار.
#kurdistanpress


وەڵام بدەوه