Kurdistan Press - دکتۆر عەبدوللەتیف دوعای زۆر توند دەکات دکتۆر عەبدوللەتیف دوعای زۆر توند دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دکتۆر عەبدوللەتیف دوعای زۆر توند دەکات

د. عەبدوللەتیف ئەحمەد، لە وتاری ئەمڕۆیدا، هێرشی توند دەکاتە سەر دەزگاکانی ڕاگەیاندن و ئەو کەس و لایەنانەی کە بە وتەی ئەو "زوڵم"یان لێکردووە و ڕایدەگەیەنێت، هیچ پەردە و ڕێگرییەک لە نێوان دوعای ستەملێکراو و خودادا نییە و یەکسەر دەگاتە جێی خۆی.
ناوبراو لە وتارەکەیدا نزای لەو کەسانە کرد کە هۆکار بوون بۆ ئەو دۆخەی تێیکەوتووە و وتی: "خودایە هەر دەسەڵاتێک، بەرپرسێک، تاوانبارێک یان عەلمانییەک لە پشتی ئەو زوڵم و ستەمەوە بێت کە لە ئێمە کراوە، ڕۆژی ڕەشیان نیشان بدەیت و تۆڵەیان لێ بکەیتەوە".
د. عەبدولـلەتیف ئەحمەد، ڕەخنەی توندی لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن گرت و بە "زاڵمترین" وەسفی کردن، ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەو دەزگایانە لەپێناو کۆکردنەوەی لایک و کارلێک (ئەکتیڤ) و بێ ترس لە خودا، هەر درۆیەک بێت بڵاوی دەکەنەوە. لە کۆتاییشدا جەختی لەوە کردەوە کە ئەو ماوەی ٣٥ ساڵە خەڵک بۆ لای خودا بانگ دەکات.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا