کورتەی هەواڵ:
گوتەبێژی حکوومەتی فیدراڵیی عێراق ڕایگەیاند، ئەو شاندەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە سەردانی بەغدایان کردووە، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئابووریدا پرسی ناردنی ١٢٠ ملیار دینارەکە و داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان یەکلایی دەکەنەوە، بە ئامانجی گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی کۆتایی بۆ ئەوەی ئەم کێشەیە بۆ هەمیشە کۆتایی پێبێت.
هاوکات، گوتەبێژی حکوومەت جەختی لەوە کردەوە کە دوای گفتوگۆکردنیان لەگەڵ وەزیری دارایی، بەغدا بە تەواوی پابەندە بە ناردنی مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و دابینکردنی شایستە داراییەکانیان.
#Kurdistanpress


وەڵام بدەوه