ڕوونکردنەوەیەک لە دکتۆر شاخەوانەوە.
سەرەتا لەپەندێکی کوردییەوە دەست پێدەکەم کەدەڵێت ( دار هەڵبڕە سەگی دز دیارە ) ،
دیارە دوێنێ لەڕاگەیاندنەکان لەکاتی گفتوگۆکردن لەسەر بابەتی گەندەڵی باسمان لەوە کرد گەندەڵی لەسەرجەم شارەکان کراوە بەکەرکوکیشەوە بەبێ ئەوەی ناوی هیچ لایەن و پێکهاتەیەک بهێنم ، بەڵام دیارە لایەنێکی سیاسی ئێوارەی ئەمڕۆ تەوجیهی داوە لەرێگای هەندێک سوشیال میدیای ئەو حزبەوە هەوڵی ناوزڕاندنی ئێمە بدەن و باسی ئەوە بکەن گوایە ئێمە پرۆژەمان لەکەرکوک وەرگرتوە ، وەدیارە ئەوەندە کارەکەیان بەپەلە کردوە نوسراوێکیان بڵاو کردوەتەوە کە لەبەرژەوەندی منەو لەنوسراوەکە هاتوە کەمن داوای ڕاگرتنی پڕۆژەیەکم کردوە کە ٤٠٠ دۆنمە لە رجێبات نەک ئەوەی ئەو پرۆژە ئەنجام بدرێت ، بۆیە پێم وایە ئەمە ویستی خودایە بۆئەوەی ڕووی ڕاستەقینەیان دەربخات ، واسەریان لێشێواوە بەڵگەیان لەسەر خۆیان بڵاو کردوەتەوە ،
هەرچەندە من حەزم دەکرد جورئەتی ئەوەیان بکردایا لەمیدیایەکی فەرمیانەوە یان بەرپرس و کادرێکیانەوە ئەو قسانەیان بکردایا بۆئەوەی لە ڕێگای دادگاوە ڕوبەڕویان ببمەوە ،
بۆ ئەو پڕۆژەی ڕجێبات ڕاستە من داوای ڕاگرتنم کرد چونکە من سەرۆکی لیژنەی مادەی ١٤٠ بووم و ئەو پارچە زەوییە کەبەنیازبون بیکەن بەپرۆژە بەپیی بەڵگەکان و نوسراوی کشتوکاڵ مەشمولە بەمادەی ١٤٠ و هاوڵاتییەکیش بەناوی عادل هات و سکاڵای کرد کە تاپۆی رەشیان هەیەو زەوییەکەیان کراوەتە پڕۆژە ، بەڵام ببینن دلێر زێدان سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان و هەموو کەس دەزانێت سەربەچی لایەنێکە دەڵیت ئەو زەوییە هیچ کێشەی نییەو داوا دەکەین بکرێتە پڕۆژە ، هەروەها بابکر صدیق کەدیسان هەموو کەس دەزانێت سەربە چی لایەنێکی سیاسیی یە سەرەتا دەڵێت ئەو زەوییە مادەی ١٤٠ دەیگرێتەوە بەڵام دواتر بەچی قەناعەتیان پێکرد نازانم نوسراوێکی تری کردوە دەڵێت ئەو زەوییە مەشمول نییە بەمادەی ١٤٠ فەرموون ئەو بەڵگانە ببینن کە لێرە بڵاوی دەکەمەوە ،
ئێستا دەرکەوت کێ گەندەڵەو زەوی مادەی ١٤٠ کردوە بەپرۆژەو ئێمەش چۆن هەوڵی رێگریمان کردوە ،
جگە لەوە چونە نوسراوی دوو پرۆژەیان بڵاوکردوەتەوە هی دوو کۆمپانیا کە خاوەنەکانیان دەلۆیە گوایە لەبەر ئەوەی دەلۆن ئەو کۆمپانیانە سەربەمنن یان پارتین لەکاتێکدا خاوەنی هەردوو ئەو کۆمپانیا سەربەحزبەکەی خۆیانن و ماڵیان لەسلێمانیە ، دەرکەوت وەفایان بۆ کادرەکانی خۆیان نییە و دڵنیاشم پارەیان لێیان وەرگرتوە ئەوجا پرۆژەکانیان پێان داوە ،
لەکۆتاییدا دەڵێم منەتان بەبنی پێڵاوی منداڵێکی کەرکوک ئەگەر یەک پڕۆژەم هەیە لەکەرکوک ڕاینەگرن و بۆخۆتانی نەبن ،
دڵنیابن بەردەوام دەبم لەسەر بەدواداچون بۆ گەندەڵی لەو پڕۆژانەی کراوە لەکەرکوک لەساڵی ٢٠١٧ تا دەگاتە ئەمڕۆ .



وەڵام بدەوه