دوای چەند کاتژمێرێک لە بڵاوکردنەوەی، هەردی سەڵاح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتی، نووسینێکی خۆی لە فەیسبووک سڕییەوە کە تێیدا ڕەخنەی لە ڕێککەوتنی نێوان یەکێتی و نەوەی نوێ گرتبوو.
ناوبراو لە نووسینەکەیدا ئاماژەی بەوە کردبوو کە تەنیا پارتی و یەکێتی هێزی سەرەکین و دەتوانن هەرێم بەڕێوە ببەن، بۆیە داوای کردبوو کات بەفیڕۆ نەدرێت و پشت بە هێزە لاوەکییەکان نەبەسترێت. سڕینەوەی ئەم پۆستەش بەبێ پێشکەشکردنی هیچ ڕوونکردنەوەیەک بوو.
#Kurdistanpress



وەڵام بدەوه