ئەمشەو یەکشەممە 5/7/2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکی هاوخەمیدا بڵاوی کردەوە: "بە داخێکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی کازم مستەفا ئۆمەر، ناسراو بە کازم شانەدەری، پێشمەرگەی کۆماری کوردستان و هەڤاڵیی بارزانیی نەمر بۆ یەکێتیی سۆڤیەت و بەشداریی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵانم بیست."
دەشڵێت: "کازم شانەدەری، خەباتکارێکی دێرین و تێکۆشەرێکی قارەمان و ناسراوی کوردستان بوو، کە هەموو ژیانی خۆی لە پێناو بەرگریکردن لە مافە ڕەواکانی خەڵکی کوردستان بەخت کرد."
روونیشی کردووەتەوە: "پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆم ئاراستەی بنەماڵە تێکۆشەرەکەی و هەڤاڵ و دۆستەکانی دەکەم و هاوخەمیانم . خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە هەموومان ببەخشێت."


وەڵام بدەوه