سۆران.. وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار سه‌ردانی پێگه‌ی دروستكردنی پاركێكی گه‌وره ده‌كات
له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی ڕێزدار مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌مه‌به‌ستی بایه‌خدان به زیادكردنی ڕێژه‌ی سه‌وزایی پاركێكی گه‌وره له سنووری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی سۆران دروست ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 6/7/2026، ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار سه‌ردانی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆرانی كرد و له‌لایه‌ن هه‌ڵگورد شێخ نه‌جیب، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆرانه‌وه پێشوازی لێكرا.
ئه‌و سه‌ردانه به‌مه‌به‌ستی به‌سه‌ركردنه‌وه و به‌دواداچوونی شوێنی دروستكردنی پاركێكی گه‌وره‌یه له سنووری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی سۆران كه ئێستا له قۆناغی تاوتوێكردن و سه‌ره‌تادایه.
وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران، سه‌ردانی پێگه‌ی پڕۆژه‌ی دروستكردنی پاركه‌كه‌یان كرد و له‌گه‌ڵ تیمێكی ئه‌ندازیاری وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار تاوتوێی دیزاین و چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه‌یان كرد.


وەڵام بدەوه