به‌دواداچوون بۆ كاره‌كانی پڕۆژه‌ی ڕێڕه‌وی ژیان ده‌كرێت
كاركردن له پڕۆژه‌كه‌دا زۆر به باشی به‌ڕێوه ده‌چێت
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 6/7/2026، به‌مه‌به‌ستی به‌سه‌ركردنه‌وه و به‌دواداچوونی ئیشوكاره‌كانی پڕۆژه‌كه، ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و شه‌عبان چالی، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی جه‌نابی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی پێگه‌ی پڕۆژه‌ی "ڕێڕه‌وی ژیان"یان له شاری هه‌ولێر كرد.
له‌و سه‌ردانه‌دا كه ئەندازیار كارزان عه‌بدولهادی، سه‌رۆكی شاره‌وانیی هه‌ولێر و تیمی ئه‌ندازیاران و جێبه‌جێكاری پڕۆژه‌كه ئاماده‌ی بوون، له نزیكه‌وه به‌دواداچوون بۆ چۆنیه‌تی به‌ره‌وپێشچوونی كاره‌كان و پێداویستییه‌كانی پڕۆژه‌كه كرا.
وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران له نزیكه‌وه گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ تیمی ئه‌ندازیاران كرد و به وردی به‌دواداچوونیان له‌باره‌ی چۆنیه‌تی به‌ره‌وپێشچوونی كاره‌كانی پڕۆژه‌كه كرد كه خۆشبه‌ختانه ئێستا كاركردن له پڕۆژه‌ی ڕێڕه‌وی ژیان زۆر به باشی به‌ڕێوه ده‌چێت.


وەڵام بدەوه