Kurdistan Press - شۆفێران ئاگاداردەکرێنەوە شۆفێران ئاگاداردەکرێنەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شۆفێران ئاگاداردەکرێنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سۆران شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە لە جێگیرکردنی کامێرای نوێی تۆمارکردنی سەرپێچیی تیژڕەوی لە ڕێگەی گەلی عەلی بەگ و ڕایدەگەیەنێت، لە ئەمڕۆوە کامێراکان دەخرێنە قۆناغی تاقیکردنەوەوە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا، بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سۆران بڵاویکردەوە، لە ئەمڕۆ سێشەممە، کامێراکانی تیژڕەوی لە ڕێگەی گەلی عەلی بەگ بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ دەخرێنە ژێر پرۆسەی تاقیکردنەوە (تێست).
هاتووچۆی سۆران ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو (11ی ئابی 2026) لە کاتژمێر 2:00ی دوای نیوەڕۆ، کامێراکان بە فەرمی دەستبەکاردەبن و سەرپێچییەکان تۆماردەکەن. هاوکات جەخت لەوەش دەکاتەوە کە سیستەمی کارکردنی ئەم کامێرایانە بە شێوازی خاڵ بۆ خاڵ (Point to Point) دەبێت و زۆرترین خێرایی ڕێگەپێدراویش لەو ڕێگەیەدا 70 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا