سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە بەیان سامی عەبدولڕەحمان دەکات
ئەمڕۆ چوارشەممە 8/5، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان،لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە بەیان سامی عەبدولڕەحمان، ڕاوێژکاری باڵای سەرۆکی حکومەت بۆ کاروباری دەرەوە و گۆڕانی کەشوهەوا کرد، بۆ کۆچی دواییی هاوسەرەکەی هونەرمەند و شانۆکاری کورد موزەفەر شافعی.
سەرۆکی حکومەت پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.
بەیان سامی عەبدولڕەحمان، سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەکەی بۆ پەیوەندی و هاوخەمیی سەرۆکی حکومەت دەربڕی.


وەڵام بدەوه