Kurdistan Press - دادگایی لاهور جەنگی دەسپێدەکاتەوە دادگایی لاهور جەنگی دەسپێدەکاتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دادگایی لاهور جەنگی دەسپێدەکاتەوە

گوتەبێژی تیمی پارێزەرانی دۆسییەی لاهوور شێخ جەنگی زانیاری نوێی لەبارەی دۆسییەكە راگەیاند و ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە دۆسییەكە لە دادگای سلێمانی بەردەوام دەبێت. 
دانا تەقێدین گوتەبێژی تیمی پارێزەرانی لاهوور شێخ جەنگی، راگەیاند، دۆسییەكەی لاهور شێخ جەنگی لە دادگای سلێمانی دەست پێ دەكاتەوە.
روونیشی كردەوە كە دادگای تەمیزی كوردستان لە مانگی 10ی ساڵی رابردووەوە داوای دۆسییەكەی كردووە، بەڵام دادگای سلێمانی بێگوێدانە بڕیارەكە دۆسییەكەی نەنارد.
ئاماژەی بۆ ئەوەیش كرد كە سووربوونی دادگای تەمیز بۆ ناردنی دۆسییەكە لەسەر داوای پارێزەران بوو، بەڵام دواین هەوڵی دادگای تەمیز ئەوەیە لەمەودوا داوای دۆسییەكە ناكەن بۆ ئەوەی دادگای سلێمانی دەستبكاتەوە بە دانیشتنەكانی خۆی.
جێی ئاماژەیە كە مانگی رابردوو لاهور شێخ جەنگی لە رێگەی تیمی پارێزەرانی خۆیەوە رایگەیاند، لەهەموو دادگایەك ئامادەدەبم بەمەرجێك دادپەروەری تێدابێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا