Kurdistan Press - بەرمیلێک نەوت زیاتر لە 70 هەزار دابەزی بەرمیلێک نەوت زیاتر لە 70 هەزار دابەزی | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بەرمیلێک نەوت زیاتر لە 70 هەزار دابەزی

دوای ئەوەی نرخی بەرمیلێك نەوتی سپی ماڵان گەیشتە 325 هەزار دینار، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوت 70 هەزار دینار لە نرخەكەی دابەزی. عەونی خۆشناو بازرگانی نەوت لە هەولێر، راگەیاند، پێشتر ئاماژەمان بەوە كردبوو نرخی نەوت بەخێرایی دابەزێت، بۆیە ئەمڕۆ هەر بەرمیلێك نەوت 70 هەزار دینار دابەزی.
زیاتر گوتی، دوێنێ‌ بەرمیلێك نەوت بە 325 هەزار دینار بوو، ئەمڕۆ بۆ 255 هەزار دینار دابەزی، بۆیە هاووڵاتییان پەلەیان نەبێت لە كڕینی و زیاتریش دادەبەزێت.
باسی لەوەش كرد، لەم چەند ڕۆژەدا نووسراوی هاوردەی نەوت دەردەچێت، بۆیە بە دڵنیاییەوە 50 هەزار دیناری تریش دادەبەزێت و دابەشكردنی نەوتی حكوومەتیش دەست پێ‌ دەكات.
بە گوتەی ئەو نەوتفرۆشە، هاوردەكردنی بڕێكی زۆر نەوت لە كەركووك و مووسڵ بۆ هەولێر، یەكێكە لە هۆكارەكانی دابەزینی نرخەكەی، هێشتا بەرهەمهێنانی ناوخۆ دەستی پێ‌ نەكردووە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا