Kurdistan Press - کاتی دەسپێکردنی وەرزی نوێی خوێندن راگەیاندرا کاتی دەسپێکردنی وەرزی نوێی خوێندن راگەیاندرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کاتی دەسپێکردنی وەرزی نوێی خوێندن راگەیاندرا

وەزارەتی پەروەردە ساڵنامەی خوێندن و پشووەكان ئاشكرا دەكات
وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان وردەكاریی ساڵنامەی خوێندن و تاقیکردنەوە و پشووەكانی بۆ ساڵی خوێندنی (2026-2027) ڕاگەیاند.
بەپێی ساڵنامەكە، لە وەرزی یەكەم 12 هەفتە خوێندن هەیە و 72 رۆژ دەوام و خوێندنە، لە 9-12ی 12ی 2026 هەڵسەنگاندنی بازنەی یەكەمە و لە 15-24ی 12ی 2026 تاقیكردنەوەی وەرزی یەكەمە.
هەر بەپێی ساڵنامەكە، پشووی وەرزی یەكەم لە 25ی12ی2026 دەستپێدەكات تاكو 2ی1ی 2027 و دەوام دەستپێدەكاتەوە.
لە وەرزی دووەم 16 هەفتە  كە دەكاتە 89 رۆژ دەوامی خوێندن هەیە و لە كۆتایی مانگی چوار بە هەڵسەنگاندن و تاقیكردنەوەكانیش لە مانگی 5 و 6ی 2027 بەپێی پۆلەكان ئەنجام دەدرێن.
بەپێی ساڵنامەكە، لە وەرزی دووەمدا پشووی بەهارە 9ی3 تاكو 23ی 3ی 2027 دەبێت لەگەڵ پشووی جەژنی ڕەمەزان و جەژنی ئێزدی و ساڵیادی ڕزگاركردنی عێراق و جەژنی قوربان.

 

 

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا