Kurdistan Press - مژدەی کابینەی نوێ راگەیاندرا مژدەی کابینەی نوێ راگەیاندرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مژدەی کابینەی نوێ راگەیاندرا

لەبارەی لێکنزیکبوونەوەی پارتی و یەکێتی و ئاماژە ئەرێنییەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت، هۆشیار زێباری، کە خۆی سەرۆکی شاندی دانوستانکاری حیزبەکەی بووە بۆ ئەم پرسە، ڕایگەیاند، کات لە بەرژەوەندیی هەرێمی کوردستاندا نییە بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ، ئەو کۆبوونەوەیەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە نێوان مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی کراوە، زۆر ئەرێنی بووە و کابینەی نوێی حکومەتی کوردستان نزیکە. لەبارەی تەواوکردنی کابینە وەزارییەکەی عەلی زەیدی کە یەکێک لە وەزارەتەکان پشکی پارتی دیموکراتی کوردستانە، هۆشیار زێباری دووپاتی کردەوە کە پارتی هەمان کاندیدی بۆ پۆستی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن دەبێت کە ڕێباز حەملان، بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی فیدراڵی بۆ ئەو پۆستە کاندید کراوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا