Kurdistan Press - بڕیاری نوێ لە بارەی بەنزین دەدرێت بڕیاری نوێ لە بارەی بەنزین دەدرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بڕیاری نوێ لە بارەی بەنزین دەدرێت

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکان بە هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگاری هەولێر و کۆمەڵەی بەنزینخانەکان کۆبوونەوەیەکی بەپەلەیان ئەنجام دا، دوای ئەوەی دەرکەوت لە هەندێک جۆری سووتەمەنیدا قازانجی یەک لیتر گەیشتووەتە 300 بۆ 400 دینار، بە مەبەستی ڕێکخستنەوەی نرخەکان.
جەنگی مەجید، سەرۆکی کۆمەڵەی بەنزینخانەکان ڕایگەیاند کە سەرقاڵی دۆزینەوەی چارەسەرێکی گونجاون تا جیاوازیی گەورەی نێوان بۆرسە و بەنزینخانەکان نەمێنێت.
جەختیشی کردەوە، کە بەرزکردنەوەی کوالێتی و زیادکردنی ماددەی ئۆکتان نابێت ببێتە هۆی دروستبوونی بارگرانی لەسەر هاووڵاتییان.
لیژنەکانی پشکنین هۆشداری دەدەن کە هەر شوێنێک پابەندی نرخ و کوالێتی نەبێت، ڕاستەوخۆ دادەخرێت و بە 10 ملیۆن دینار غەرامە دەکرێت، هاوکات بڕیارە پێشنیازێکی نوێ بدرێتە پارێزگاری هەولێر و سامانە سروشتییەکان بۆ دیاریکردنی نرخێکی دادپەروەرانە بۆ بەنزین.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا