پڕۆژەی رووناکی: 750 هەزار هاوبەش قەرزی کۆنی پێش رووناکییان لەسەر ماوە
"تا 18ی ئەم مانگە کاتیان لەبەردەستە داشکاندن هەیە"
هێشتا 750 هەزار هاوبەشی كارەبا ماون قەرزی كۆنی كارەبایان لەسەر ماوە و پڕۆژەی رووناكی داوایان لێ دەكات پەلەی بكەن تا سوودمەند بن لە داشكانی 50%.
پڕۆژەی رووناکی لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی كردەوە، تاوەكووئێستا نزیکەی 750 هەزار هاوبەش قەرزی کۆنی پێش رووناکییان لەسەر ماوە و نەیانداوە.
ئەوەش هاتووە:" ئاگاداری ئەو هاوبەشانە دەکەینەوە کە تاوەکو 18ـی ئەم مانگە کاتیان لەبەردەستە بۆ ئەوەی سوود لە ئۆفەری داشکاندنی قەرزەکان وەربگرن، بە پێچەوانەوە دوای ئەو بەروارە داشکاندنەکە نایانگرێتەوە و تەواوی بڕی قەرزەکانیان دەخرێتەوە سەر قیست."
سەبارەت بە شێوازی قیستەکان، روونیکردەوە، هاوبەشانی ماڵان بەپێی بڕی قەرزەکانیان تاوەکو 24 قیستی مانگانەیان بۆ دەکرێت، بەمەرجێک کەمترین بڕی قیستی مانگانە بۆیان بریتی بێت لە 20 هەزار دینار.
جەختی كردووەتەوە ئەو هاوبەشانەی قەرزیان لەسەر ماوە، بڕی قەرزەکەیان کەمترە لە 200 هەزار دینار، کەواتە بە هەژمارکردنی داشکاندنەکە، بڕی کەمتر لە 100 هەزار دینار دەدەن.
هەروەها لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە تەنیا 20%ـی ئەو هاوبەشانەی کە ماونەتەوە، 80%ـی کۆی گشتیی قەرزەکانیان لایە. راشیگەیاند، زیاتر لە یەک ملیۆن هاوبەشی ماڵان بە تەواوی هیچ قەرزێکی پێش رووناکییان لەسەر نەماوە.
سەبارەت بە قەبارەی هاوکارییەکانی حکوومەت و ژمارەی سوودمەندان پرۆژەی رووناكی ئاشکرای كردووە:"حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەڵمەتی یەکەم و دووەمی داشکاندنی قەرزی پێش رووناکی، لە نزیکەی 350 ملیار دیناری قەرزی هاووڵاتیان خۆش بووە، هەروەها تاوەکو ئێستا لە هەڵمەتی دووەمی داشکاندندا 100 هەزار کەس سوودمەند بوونە، کە لەگەڵ 800 هەزار سوودمەندی هەڵمەتی یەکەمدا، کۆی گشتیی سوودمەندبووان گەیشتووەتە 900 هەزار کەس."
23ی ئەیلوولی 2026 حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بڕیاردرا دەرفەتێکی دیکە وەک دوایین دەرفەت بدرێتە هاوبەشانی کارەبا، بۆئەوەی سوودمەند بن لە داشکاندن لەسەر قەرزی پێش پڕۆژەی رووناکی بە رێژەی 50%، پرۆسەکەش تاوەکو 18ی تشرینی یەکەمی ئەم ساڵ بەردەوام دەبێت.
مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2024 سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی ڕووناکی ڕاگەیاند. كە پرۆژەكە بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026.
لەبارەی داشکاندنی 50% هەواڵی نوێ هەیە
23رۆژ پێش ئێستا |
Hogir Nerwayi ![]() |
Hogir Nerwayi
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
فڕۆکەکانی ئەمریکا لە ئاسمانی ناوچەکەن
1 رۆژ پێش ئێستا
ئێران ڕێگەی هاتوچۆ لە گەرووی هورمز بۆ چوار وڵات دەکاتەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
پەیامی سەرۆک بارزانی گەیشت
1 رۆژ پێش ئێستا
زەنگی هێرشکردن لێدرا
1 رۆژ پێش ئێستا
ئیسرائیل زانیاری مەترسیداری بە ئەمریکا دا
1 رۆژ پێش ئێستا
پەیامی هۆشداری تــــاران
1 رۆژ پێش ئێستا
ئەوانەش ببینە
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه