Kurdistan Press - نەوتی ماڵان هەرزان دەبێت نەوتی ماڵان هەرزان دەبێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

نەوتی ماڵان هەرزان دەبێت

لە بازاڕی بۆرسەی نەوت و سوومەنی لە هەولێر، لەمڕۆوە پێشبینی دابەزینی نرخی نەوتی ماڵان كرا، ئەوەیش بەهۆی ئەوەی دابەشكردنی نەوت لە ناوچەكانی مادەی 140 دەستی پێ كردووە و ئەوەیش تارادەیەكی زۆر خواستی لەسەر كڕینی نەوتی بازرگانی كەم كردەوە. 
شەوقی سەلیم نەوتفرۆشە لە بۆرسەی نەوت و سووتەمەنی هەولێر، راگەیاند ئێستە نرخی بەرمیلێك نەوتی پلە یەك بە 300 هەزار دینارە، تا دەگاتەوە ماڵ دەبێتە 310 هەزار دینار، ئەوە نرخێكی زۆرە بۆ هاووڵاتییان و كڕیاریشی نییە. 
ڕوونیشی كردەوە كە ئەمڕۆ دەست بە دابەشكردنی نەوتی ماڵانی ئەو كەسانە كراوە كە لەسەر لیستی مادەی 140ن، ئەوەیش بە تەواوی خواستی لەسەر نەوتی ماڵان كەم كردووەتەوە. 
هەروەك ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە پێشبینی دەكرێت نرخی نەوت بە رێژەیەكی زۆر دابەزێت بەتایبەت ئەگەر دابەشكردن لەناو شارەكانی هەرێمی كوردستان دەست پێ بكات.
ئەو دووپاتی كردەوە كە بەو نرخەی ئێستە نەوت كڕیاری دەگمەنە، بەڵام لەگەڵ ساردبوونی زیاتری كەشوهەوادا ئەگەر دابەش نەكرێت نرخەكەی بەوجۆرەی ئێستە دەمێنێت

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا