لیستێكی دیكەی ناوی فەرمانبەرانی بڵاو كرایەوە كە دەبێت سەردانی شارەوانی بكەن بە مەبەستی وردبینی كردن ئەو زەویانەی بە تیروپشك بۆیان دەرچووە.
سەرۆكایەتیی شارەوانی كەسنەزان، لیستێكی دیكەی ناوی فەرمانبەرانی بڵاو كردەوە كە دەبێت سەردانی شارەوانی بكەن بە مەبەستی وردبینی كردن.
رایگەیاندووە:ئەو فەرمانبەرانەی ناویان لە لیستەکە هاتووە، سەردانی سەرۆکایەتیی شارەوانی کەسنەزان بکەن بە مەبەستی وردبینی بۆ زەوییەکانیان لە بەیانییەوە تا ماوەی ئەم هەفتەیە، واتا تاوەکو 29ی10.
بەپێی راگەیاندراوەكە ئەو فەرمانبەرانەی ناویان لە زەوی دەرچووە دەبێت لە ماوەی ئەو هەفتەیەدا رێكارەكانی وردبینی تەواو بكەن.
بە بڕیاری وەزارەتی شارەوانی مامەڵەی وردینی بۆ تاپۆكردنی زەوییەكان دەستی پێكردووە و شارەوانییەكان رۆژانە لیستی ناوی ئەو فەرمانبەرانە بڵاو دەكەنەوە كە پێویستە بۆ وردبینییەكە سەردانیان بكەن و هەركەس سوودمەند بووبێت و مامەڵەكەی تەواو نەبێت زەوییەكەی لێ وەردەگیرێتەوە.
ڕۆژی 27ی 03ی 2024، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا بە پێدانی زەوی بەو فەرمانبەرانەی کە سوودمەند نەبوونە و بەپێی بڕیارەكان هەر فەرمانبەر و پێشمەرگەیەک هەشت ساڵ خزمەتی هەبێت و هەر خانەنشینێكیش لە كاتی فەرمانبەریدا سوودمەند نەبووبێت، زەوییەكی 200 مەتریی پێ دەدرێت.





وەڵام بدەوه