ئەمڕۆ لە قەزای حاجیاوای سەر بە ئیدارەی ڕاپەڕین بەهۆی لێچوونی غاز رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە کولێرەخانە و سەمونخایەکی ناو بازاڕ کەوتەوە و بووە هۆی سووتانی بەشێكی زۆر لە دوکانەکە، بەڵام خۆشبەختانە زیانی گیانی بەدواوە نەبوو.
ئەمەش لە کاتێکدایە كە پێنجشەممەی ڕابردوو لە گەڕەکی کازیوەی شاری سلێمانی، بەھۆی لێچوونی تانکی غازی شل، خانووێك تەقیەوە و پازدە کەس گیانیان لەدەست دا.
هەروەها شەوی رابردووش لە گەڕەکی ڕزگاریی شاری سلێمانی، خانووێكی دیکە بەھۆی لێچوونی غازەوە تەقیەوە و جگە لە زیانی مادی ھیچ زیانێکی گیانی لێ نەكەوتەوە.
وەڵام بدەوه