Kurdistan Press - کەشناسی هەرێمی کوردستان : بەفر دەبارێت کەشناسی هەرێمی کوردستان : بەفر دەبارێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کەشناسی هەرێمی کوردستان : بەفر دەبارێت

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست و دەریای سوور، بارانبارین هەموو ناوچەکانی کوردستان دەگرێتەوە لە هەندێک کاتدا بارانی بەلێزمە دەبێت، لە بەشێکی لووتکە بەرزەکان بەفر دەبارێت.

بەگوێرەی راپۆرتی بەشی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە شەودا دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، لەگەڵ دەستپێکردنى باران لە کاتەکانى شەو لە زۆربەى ناوچەکەمان، سەرەتا بە نمە باران دەستپێدەکات پاشان بارانبارین کاریگەرى زیاد دەکات.

کەشناسی رایگەیاندووە، سبەی رۆژی هەینی بارانبارین لە تەواوى ناوچەکان دەبارێت لە ئەنجامى یەکگرتنى هەردوو نزمە پاڵە پەستۆى دەریاى ناوەڕاست و دەریاى سوور شەپۆلێکى بارانبارین سەرتاپاى ناوچە جیاجیاکان دەگرێتەوە، سەنتەرى پارێزگاکان بارانبارینى بە لێزمە و هەورە تریشقە دەبێت، هەندێجار لەکاتى بارانبارین بەرزبوونەوەى ئاستى ئاو دەبێت.

کەشناسی ئاماژەی بەوەشداوە، بارانبارین بەردەوامى دەبێت تا کاتەکانى شەو درەنگ زۆرترین رێژەى بارانبارینى پێشبینکراو لە سنوورى پارێزگاى هەولێر و سلێمانى دەبێت، بەفریش لەسەر لووتکەى شاخە بەرزەکان دەبارێت.

سەبارەت بە پلەی گەرما کەشناسی دەڵێت: "پلەى گەرما بە نزیکەى 5-7 پلە روو لە نزمبوونەوە دەکات

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه