Kurdistan Press - سەرۆكی ئەركان سەرپەرشتی كۆبونەوەیەكی فەرماندەی لیواكانی وەزارەتی پێشمەرگە دەكات سەرۆكی ئەركان سەرپەرشتی كۆبونەوەیەكی فەرماندەی لیواكانی وەزارەتی پێشمەرگە دەكات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆكی ئەركان سەرپەرشتی كۆبونەوەیەكی فەرماندەی لیواكانی وەزارەتی پێشمەرگە دەكات

ئەمڕۆ27ی تشرینی دووەمی 2022  فەریق  روكن عیسا عوزێر  سەرۆكی ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگە سەرپەرشتی كۆبۆنەوەیەكی تایبەت بە فەرماندەی لیواكانی وەزارەتی پێشمەرگەی كرد .
لەو كۆبونەوەیە  باس لە بارودۆخی ئەمنی و سەربازی سنورەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ كرا و تیشكخرایە سەر دوا پێشهاتەكانی ئەو ناوچانە .
هەرلەو كۆبونەوەیە سەرۆكی ئەركان  ئاماژەی بە پەیوەندییەكانی وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری  و هێزە ئەمنیەكانی دیكەی عیراق كرد، بەتایبەت ئەو ئەنجامانەی لەم دواییەدا لە ئەنجامی پەیوەندییە نوێیەکان بەدەست هاتوون، ئەویش لە پێناو پاراستنی سنورەكان و هەماهەنگی زیاتر لەنێوانیاندا .
هەرلەو كۆبونەوەیە  ئاماژە بەچەند بابەتێكی پەیوەست بە ئەركی لیواكانی  وەزارەتی پێشمەرگە و ئامادەكاریی زیاتر بۆ هەر ئەگەرێک و پێشهاتێك كرا
لەلایەن خۆیانەوە  فەرەماندەی لیواكانی وەزارەتی پێشمەرگە چەندین  سەرنج و پێشنیاریان  خستەروو و گفتوگۆی پێویستیان لەبارەیەوە كرا.
شایانی باسە  بەهۆی چاکسازییەکانی وەزارەتەوە تادێ ژمارەی لیواکان بۆ سەر وەزارەت لە یەکەکانی ٧٠و٨٠ وەو زیاتر دەبێت،

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه