Kurdistan Press - ئەمڕۆ سەرۆک بارزانی لەسەلاحەدین پێشوازی لە پراشانت پیسێ باڵیوزی ھیندستان لە عێراق کرد ئەمڕۆ سەرۆک بارزانی لەسەلاحەدین پێشوازی لە پراشانت پیسێ باڵیوزی ھیندستان لە عێراق کرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەمڕۆ سەرۆک بارزانی لەسەلاحەدین پێشوازی لە پراشانت پیسێ باڵیوزی ھیندستان لە عێراق کرد

لە دیدارەکەدا کە سوبھاش چەندرا کەین کونسولی ھیندستان لە ھەولێر ئامادەی بوو، باڵیۆزی ھیندستان لە عێراق وێرای جەختکردنەوە لە ویستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدان پەیوەندییەکان لەگەڵ ھەرێمی کوردستان خوازیاری ئەوەبوو کە پەیوەندییەکانی نێوان ھیندستان و ھەرێمی کوردستان لە بواری ئەکادیمی و پزیشکی و ئابووری بەرفراوان تر ببێت.

ھەر لەو کۆبوونەوەدا رۆشنایی خرایە سەر دوایین پێشھاتە سیاسییەکانی ناوچەکە و ھەڕەشەی تیرۆر لەسەر ئاسایشی ناوچەکە و جیھان و جەخت لەوەکرایەوە کە رووبەرووبوونەوەی تیرۆر ھەوڵێکی جیھانی و ھەمەلایەنی پێویستە.

ھەڵبژاردنەکان داھاتووی ئەنجوومەنی نوێنەران عێراق تەوەرێکی دیکەی ئەو کۆبوونەوەیە بوو، ھەردوولا ھیوایان خواست ھەڵبژاردنی مانگی ئۆکتۆبەری ٢٠٢١ ببێتە ھۆی گۆرانکاری ئیجابی و بەدیھاتنی داواکاری خەڵک.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه