Kurdistan Press - پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی حەفتایەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی حەفتایەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی حەفتایەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان

پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی حەفتایەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

به‌ڕێزان سكرتێر و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان،

به ‌بۆنه‌ی حەفتایەمین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌کێتییە‌که‌تان، یه‌کێتیی ئافره‌تانی کوردستان پیرۆزبایی گه‌رم ئاراسته‌ی ئێوه‌ و هه‌موو ئه‌ندامانی رێکخراوه‌ تێکۆشه‌ره‌که‌تان و سەرجەم ئافرەتانی کوردستان ده‌که‌م.

یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان یەكێكە لە دەستكەوتە هەرە گرنگەكانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و ئامرازێكی گرنگ و كاریگەر بوو بۆ پێگەیاندن و هۆشیاركردنی ئافرەتانی كوردستان و فراوانكردنی بەشدارییان لە ژیانی سیاسی و خەباتی گەلی كوردستاندا و، لەو ڕێگەیەدا یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان ماندووبوون و قوربانیی زۆریشیان داوە.

لە قۆناغی ئێستادا ئەركی ئێوە لەڕووی هۆشیاریی نیشتیمانی و پێگەیاندنی ئافرەتان و داكۆكیكردن لە مافە مەدەنی و سیاسییەكانی ئافرەتان زۆر گرنگە و دەبێ لە ئاراستەی بەشداریی كارای ئافرەت لە ژیانی گشتیی كۆمەڵگەی كوردستاندا بێت. لەوەش دڵنیام یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان هەر وەك قۆناغەكانی پێشووتری خەباتی خۆی، لە داهاتووشدا ڕۆڵی كاریگەر و پێشەنگی خۆی لە بەرەوپێشبردنی دۆزی ڕەوای گەلەكەمان و بەرگریكردن لە ماف و داخوازییەكانی ئافرەتان دەگێڕێت.

هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم

مسعود بارزانی

11ی كانوونی یەكەمی 2022

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا