Kurdistan Press - وەزیری پەروەردە چووە ماڵی ئەو منداڵەی بووەتە جێی سەرنجی زۆرینەی ھاوڵاتیان. وەزیری پەروەردە چووە ماڵی ئەو منداڵەی بووەتە جێی سەرنجی زۆرینەی ھاوڵاتیان. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

وەزیری پەروەردە چووە ماڵی ئەو منداڵەی بووەتە جێی سەرنجی زۆرینەی ھاوڵاتیان.

ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبووک بڵاوی کردەوە:

چوارشەممە ، ٢٨ی ١٢ی ٢٠٢٢، پارێزگای سلێمانی : 

لەگەڵ بەڕێز مامۆستا دڵشاد عمر بەرێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی سەردانی ماڵی کاکە(مەیار) مان کرد کە لە خوێندن دابڕاوە و دوێنێ ڕاپۆرتیکی لەبارەوەکرا. 

 دەزگای خێرخوازی بارزانی کرێی ساڵێکی خانوو و بەرێز مەریوانی حاجی جمال کرێی ساڵێکی خانوو و نۆژەنکردنەوە و هاوکاری مادیان پێشکەش دەکەن، بەندەش مانگانە هاوکارییەکی داراییان بۆ دەستبەر دەکەم بەمەبەستی بەردەوامبوونی خوێندنی کاکە (مەیار و براکەی). 

وەزارەتی پەروەردە ساڵانە لە چوارچێوەی پرۆسەی گەڕانەوە بۆ خوێندن هەنگاوی جدی ناوە بە هاوکاری ( دەزگای خێرخوازی بارزانی - ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان - دەزگای ڕوانگە - یونیسێف - یونسکۆ - ئینتەرسۆرس ) بە جۆرێک ژمارەی ئەو منداڵانەی گەڕاونەتەوە بەر خوێندن  بریتین لە : 

- ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠-٢٠٢١ ( 8208 ) 

- ساڵی خوێندنی ٢٠٢١-٢٠٢٢ ( 4645 ) 

- ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢-٢٠٢٣ (6579) 

بە کۆی گشتیی لە کابینەی نۆیەم (19432) قوتابی دابڕاو گەڕێندراونەتەوە بەر خوێندن .

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه