ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، ڕاگەیاند: شه‌قامی 150 مه‌تریی هه‌ولێر سه‌رکه‌وتوانه جێبه‌جێ کراوه، به‌تایبه‌ت سێ قۆناغی یه‌که‌می پرۆژه‌که و لە پلاندایە کە بەشی چوارەمی لە داهاتوویەکی نزیکدا دەست پێ بکات که فشارێکی زۆر که‌م ده‌کاته‌وه له‌سه‌ر شه‌قامه ناوخۆییه‌کانی ناوشار و به شێوه‌یه‌کی ئاستبه‌رز و به کوالێتیی باش ده‌ست ده‌کرێت به قۆناغی کۆتایی پرۆژه‌که.
ڕایشیگه‌یاند: ''ئه‌و پرۆژه‌یه 70 کیلۆمه‌تره و یه‌کێکه له پرۆژه ستراتیژییه‌کانی هه‌ولێر ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی شار و ئه‌وانه‌یشی له‌ناو شارن بۆیان بووه‌ته پرۆژه‌یه‌کی گرنگ و قورسایی ناوشاریشی که‌م کردووه‌ته‌وه.''
لە ماستەرپلانی هەولێردا، جگە لە شەقامی بازنەیی 150 مەتری، شەقامی بازنەیی 200 مەترییش هەیە. ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر گوتی: "دوای تەواوبوونی 150 مەتری، دەست بە جێبەجێکردنی پرۆژەی 200 مەترییش دەکرێت، بەڵام تاوەکوو ئێستا کاتەکەی دیار نییە.''
وەڵام بدەوه