Kurdistan Press - دوو ئەندامی گرووپێکی شاخەوانی بەر مین کەوتن دوو ئەندامی گرووپێکی شاخەوانی بەر مین کەوتن | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دوو ئەندامی گرووپێکی شاخەوانی بەر مین کەوتن

ئەمڕۆ لە شاخی گۆرنۆک لە سنووری قەزای رواندز دوو هاووڵاتی بەر مین کەوتن و لە ئاکامدا هەردووکیان بەرێژەی جیاواز برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران لەو بارەیەوە رایگەیاند، ئەمرۆ هەینى 13/ 1/ 2023 کاتژمێر(13:00) دوو هاووڵاتى کە ئەندامی گرووپێکی شاخەوانى بوون لە شاخى گۆرنۆک/بێخاڵ سەر بە قەزاى رواندز بەر مین کەوتن.

ئاماژە بەوەشدرا، دواى ئاگادارکردنەوەی بەرگری شارستانی سۆران دەستبەجێ تیمى ئامادەباشى بنکەى بەرگرى شارستانى رواندز دەرچوو بۆ شوێنى رووداوەکە و بە هاوکارى پۆلیسى خۆجێیی و تیمى تەندروستى، هەردوو هاووڵاتیەکە گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەى رواندز.

بەپێى راپۆرتى تیمەکانی بەرگری شارستانی، برینداری یەکەم هاووڵاتیەکە بەناوی (م م هـ) کە لەدایکبووى 1998 دانیشتووى رواندزە و کەللـە سەرى بریندارە و بارى تەندروستى جێگیرە چارەسەرى پێویستى بۆ کراوە.

سەبارەت بە برینداری دووەم، بەرگری شارستانی سۆران ئەوەی خستەڕوو، ئەوەى دیکەیان ناوى (د خ ع)ـیە لەدایکبووى 1991ـەو خێزاندارە، دانیشتووى رواندزە و فەرمانبەری فەرمانگەى کارەباى رواندەزە، بەهۆى ئەوەى ناوبراو پێى لەسەر مینەکە داناوە قاچێکى لەدەستداوە.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی بەرگری شارستانی سۆران، بەهۆى سەختى برینەکەى لە نەخۆشخانەى رواندزەوە دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانەى ئاشتى لە سۆران.

بەرگری شارستانی سۆران هۆکارى رووداوەکە بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە، کە دوو هاووڵاتییەکە لە رێگاى سەرەکى پیادەرۆیى لایان داوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه