Kurdistan Press - مه‌سرور بارزانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا پێگەیشت مه‌سرور بارزانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا پێگەیشت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مه‌سرور بارزانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا پێگەیشت

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە مارگریتس شیناس جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا پێگەیشت. لە پەیوەندییەکەدا دۆخی کۆچبەرانی سەرسنووری بێلارووس و پۆڵەندا تاووتوێ کرا. 

سەرۆکی حکوومەت داوای کرد وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا فریاگوزاری و هاوکاری پێویست بگەیەننە کۆچبەران. هەردوولا هاوڕابوون لە سەر ئەوەی، بازرگانانی مرۆڤ و تۆڕی نێودەوڵەتی قاچاخچییەکان، کۆچبەران بۆ مەبەستی سیاسی بەکاردەهێنن.
 سەرۆکی حکوومەت ئاماژەی بە گەڕانەوەی زیاتر لە 400 کۆچبەردا کە بە شێوەیەکی ئارەزوومەندانە گەڕاونەتەوە هەرێمی کوردستان و عێراق، بڕیارە بەم نزیکانەش چەندین کۆچبەری دیکە بگەڕێنەوە. 
سەرۆکی حکوومەت جەختی لە گرینگی هەبوونی ستراتیجییەکی درێژخایەن لەنێوان عێراق و هەرێمی کوردستان و یەکێتی ئەوروپا کردەوە بۆ سنووردانان بۆ کۆچکردنی نایاسایی، هەروەها داواشی لە جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا کرد لە ڕێگەی پەرەپێدانی ئالوگۆڕی بازرگانی و وەبەرهێنانی ئەوروپا و هاوکاری دارایی و تەکنیکی، پشتیوانی لە کارنامەی چاکسازیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بکەن و ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی دەرفەتی کار بۆ خەڵکی کوردستان، سەرۆکی حکوومەت هەروەها دووپاتی کردەوە کە پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هاوکاری زیاتر پێشکەشی ئەو ئاوارە و پەنابەرانە بکات کە لە هەرێمی کوردستانن. 


لە پەیوەندییەکەدا هەروەها باس لەو ڕێکارانەش کرا کە لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدرالییەوە گیراونەتەبەر سەبارەت بە ڕێگەگرتن لە کۆچکردنی نایاسایی. 
سەرۆکی حکوومەت ئامادەیی هەرێمی کوردستانی دەربڕی بۆ پێشوازیکردن لە تیمێکی تەکنیکی کە لە بروکسلەوە سەردانی هەولێر و بەغدا بکات بۆ گرتنەبەری ڕێکاری پێویست. 
هەردوولا هاوڕابوون لە سەر بەردەوامبوونی پەیوەندیی و هەماهەنگیی بۆ ئەو بابەتانەی جێی بایەخی هەردوولان.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه