Kurdistan Press - ئەمڕۆ شەممە 4ی کانوونی یەکەمی 2021، سەرۆک مەسعود بارزانی لە شاری هەولێر بەشداری کرد لە کۆنگرەی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کورد و گوتارێکی پێشکەش کرد. ئەمڕۆ شەممە 4ی کانوونی یەکەمی 2021، سەرۆک مەسعود بارزانی لە شاری هەولێر بەشداری کرد لە کۆنگرەی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کورد و گوتارێکی پێشکەش کرد. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەمڕۆ شەممە 4ی کانوونی یەکەمی 2021، سەرۆک مەسعود بارزانی لە شاری هەولێر بەشداری کرد لە کۆنگرەی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کورد و گوتارێکی پێشکەش کرد.

پوختەیەک لە گوتەکانی سەرۆک بارزانی:
• بەداخەوە پێش چەند ڕۆژێك لە ناوچەی گەرمیان و دوێنێ لە مەخموور تیرۆریستان چەندین هاووڵاتی و پێشمەرگەیان شەهید كردووە، ئەمە ئەو حەقیقەتە پیشان دەدات كە هێشتا مەترسیی گەورە لەسەر هەرێم هەیە. 
• من لێرە هەموو خەڵكی كوردستان دڵنیا دەكەمەوە كە تۆڵەی شەهیدان دەكرێتەوە و خوێنی شەهیدان بەفیڕۆ ناچێت.
• ئێمە رەوەندی كوردستانی لە دەرەوەی وڵات بە سامانێكی نەتەوەیی زۆر زۆر گرنگ دەزانین.
• ئێوە دەتوانن رۆڵێكی زۆر زۆر گەورە ببینن لە پشتگیری میللەتەكەتان. 
• ئێوە دەتوانن خۆتان رێك بخەن و لۆبییەكی بەهێز دروست بكەن و لە هەموو بوارێكدا رۆڵێكی سەرەكی ببینن بۆ پشتیوانیی دۆزی گەلەكەتان.
• خەباتی گەلی ئێمە هەمیشە خەباتێكی رەوا و ئاشتییانە بووە.
• قەت گەلی كوردستان بژاردەی شەڕی هەڵنەبژاردووە، بەڵام ئەگەر ناچار كرابێت بەرگری لە خۆی كردووە و بەرگریكردنیش مافێكی رەوایە. 
• بەرگریكردنی گەلی ئێمە بەرگریكردن بووە لە مان و نەمان.
• ئێمە هیوادارین و داواکارین کە دۆزی گەلی کورد لە هەموو پارچەکان بە شێوەیەکی ئاشتی و دیموکراسی چارەسەر بکرێت.
• شەڕ چارەسەر نییە نە بۆ کێشەی گەلی ئێمە نە بۆ هیچ کێشەیەکی تر.
• ئێمە وەکوو کورد دەبێت زۆر وریا بین جیاوازی لەگەڵ رژێمەکان نابێت ببێتە دوژمنایەتی گەلان.
• كوردستان نموونەیەكی جوانە بۆ پێكەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی و هەمیشە گەلی كوردستان شانازی بەوە كردووە كە ئەم فەرهەنگە زۆر زۆر كۆنە و دەبێ ئەو فەرهەنگە بپارێزرێت.
• هەمیشە ئامانجی گەلی ئێمە ئەوە بووە كە بەرگری و پاراستنی مافی پێكهاتەكان، بەردەوامیش خەبات بۆ ئەوە دەكات.
• خوشك و برایانی بەڕێزم، هیوادارم ئەم خاڵانە لەبەرچاو بگرن: رەوەندی كوردی كارێكی جددی بكات بۆ خۆڕێكخستن و كۆكردنەوەی هەموو دڵسۆز و وڵاتپارێزان
• رێزگرتن لە یاسا و رێسای ئەو وڵاتانەی تێیدا دەژین و خۆتان بەدوور بگرن لە هەر كارێكی ناڕاست و دژی یاسا.
• گەنجانی خۆتان هان بدەن بۆ خویندن و خۆپێگەیاندن و پەروەردەی منداڵان بە مێژوو و زمان و گەلی خۆتان لەبیر نەكەن.
• دروستكردنی پەیوەندیی دۆستانە لەگەڵ هەموو رەوەندی نەتەوەكانی دیكە كە لەو وڵاتانەدا لەگەڵتاندان.
• هەوڵدانێكی جددی بۆ بەدەستهێنانی زۆرترین دۆست بۆ دۆزی گەلی كوردستان و هەوڵدان بۆ ئەوەی پشتیوانیی ئێوە بكات بۆ ناساندنی جینۆساید و هەموو ئەو تاوانانەی دەرهەق بە گەلی كوردستان كراوە، چونكە پێویستە پەرلەمان و خەڵكی ئەو ولاتانە فشار لە دەوڵەتی خۆیان بكەن تاوەكوو ئەو مافە بۆ گەلی كوردستان بناسرێ، چونكە زۆر هەوڵ لەگەڵ حكوومەتەكان دراوە، بەداخەوە تا ئێستا بەدەنگەوەهاتن نەبووە، پێویستە فشاری پەرلەمان و خەڵكی ئەو وڵاتانە هەبێت و ئێوە دەتوانن رۆڵێكی زۆر سەرەكی ببینن.
• پشتیوانیكردنی ئەزموونی هەرێمی كوردستان كە بەداخەوە هێشتا مەترسیی زۆر گەورە لەسەر هەرێمی كوردستان هەیە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه