Kurdistan Press - سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان نامەیەکی لە وەزیری بەرگری ئەمەریکا پێگەیشت سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان نامەیەکی لە وەزیری بەرگری ئەمەریکا پێگەیشت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان نامەیەکی لە وەزیری بەرگری ئەمەریکا پێگەیشت

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، نامەیەکی لە وەزیری بەرگری ئەمەریکا لۆید ئۆستن پێگەیشت .

لە نامەکەدا، وەزیری بەرگری ئەمەریکا، جەخت لە گرنگیی بەردەوامبوونی پەیوەندی بەهێزی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا و هەماهەنگیی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش دەکاتەوە .

لە بەشێکی نامەکەی وەزیری بەرگری ئەمەریکا بۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هاتووە ” سوپاسی ڕۆڵی گرنگیی پێشمەرگە لە تێکشکاندنی داعش دەکەین و بە ڕێز و پێزانینەوە یادی قوربانیدانەکانی پێشمەرگە لە شەڕی دژ بەداعش دەکەینەوە“

وەزیری بەرگری ئەمەریکا، ئاماژە بەوە دەکات کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، بەردەوام دەبێت لە هاوکاریکردنی هێزی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی عێراق، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش، بەتایبەتی لە بواری ڕاوێژکاری و ئاڵوگۆڕی زانیاری و هەواڵگریدا.

لە کۆتایی نامەکەیدا بۆ سەرۆکی حکومەت، وەزیری بەرگری ئەمەریکا، جەخت لەوە دەکاتەوە کە ” پەیوەندییەکی تایبەت لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکادا هەیە لە سەر بنەمای بەها و ڕێزگرتنی هاوبەش. ئێمە بە خۆشحاڵییەوە، پێشوازی لە کارکردنی هاوبەشی نێوان هەردوولامان دەکەین. سوپاس بۆ پابەندبوونتان بەو هاوبەشییە گرنگەی لە نێوانماندا هەیە

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه