Kurdistan Press - سەرۆک مەسعود بارزانی بۆ الشرق الاوسط: سەرۆک مەسعود بارزانی بۆ الشرق الاوسط: | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆک مەسعود بارزانی بۆ الشرق الاوسط:

سەرۆک مەسعود بارزانی بۆ الشرق الاوسط:

گەورەترین هەڵەی ئەمریكییەكان ئەوەبوو لەئازادكەرەوە بوون بە داگیركەر

لەمانگی نیسانی  (2002)دا وەفدێك ئەمریكی هات, من و خوالێخۆشبو مام جەلالیان بانگهێشتی واشنتۆن كرد, پێیان ڕاگەیاندین كە گۆڕانگاری گەورە ڕودەدات, بەڵام وردەكارییەكەیان پێنەوتین. سەردانەكەمان نهێنی بوو, بەفەرمی پێیانویتن بڕیاردراوە بەگۆڕینی رژێم و بەكارهێنانی هێزی سەربازی, دوای بۆچونی ئێمەیان كرد, ئێمەش وتمان ئەگەر ئێوە جدین لەڕوخاندنی سەدام دوای ئەوە چی دەبێت, وتیان بەدیاریكراوی لەبەرئەوە پێویستمان بەهاكاری ئێوە دەبێت.

داوامانكرد كۆنگرەیەكی فراوان بە بەشداری تەواوی هێزە ئۆپۆزسیۆنەكانی ئەنجامبدرێت, لەو كۆنگرەیەدا بڕیاربدرێت چی  بكرێت لەدوای ڕوخاندنی رژێم, ئەمریكییەكان بیرۆكەكایان پەسەندكرد. لەكۆنگرەی لەندەندا ڕێككەوتن لەسەر ناسنامەی عێراق كرا, كە دەوڵەتێكی فیدراڵی دیموكراتی فرەیی بێت. كۆنگرەی لەندەن بەڕێككەوتن بوو لەگەڵ ئەمریكییەكان, جای گاردنەر حاكمی مەدەنی بۆ هاوكاری هێزەكانی ئۆپۆزسیۆن بوو لەپێكهێنانی حكومەتی كاتیی.

دوای ئەوە بریمەر هات و بەبڕیاری ئەنجومەنی ئاسایش ئەمریكا بوو بە داگیركەر, ئەمریكا لەئازادكەرەوە بوو بەداگیركەر, ئەوە هەموو شتێكی گۆڕی, ئەوە گەورەترین هەڵە بوو ئەمریكا ئەنجامیدا.

ئێرانییەكان بریاڕی ڕوخاندنی ڕژێمی سەدامیان پێخۆشبو, ڕەفسەنجانی وتی بەلای ئێمەوە ڕوداوێكی گرنگ و سەركەوتنێكی گەورەیە, بەڵام ناتوانین بەئاشكرا پشتیوانی بكەین.

توركیا بەو مەرجە پشتیوانی ڕوخاندنی سەدامی دەكرد ڕێگەی بدرێت دوو فیرقەی سەربازی لەموسڵ و كەركوك جێگیربكات .

بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی سوپای عێراق وەك ئەوە وابوو حوكمی لەسێدارەددان بەسەر كەسێكی مردودا بسەپێنیت, لەڕووی كردارییەوە سوپا نەمابوو, لەدوای (9)نیسانەوە تەواوی پێكهاتەكانی هەڵوەشایەوە.

ئێران و سوریاو هێزەكانی بەرەنگاری(مقاوەمە)و تیرۆر, هەموویان بەشداربوون لەڕوبەڕوبونەوەی ئەمریكا لەعێراق, لەدوای ڕوخاندنی رژێمەوە سوریاو ئێران ترسێكی زۆریان هەبوو لەوەی سەرەی كامیان دەبێت, كە ئەمریكا هێرشیان بكاتە سەر.لەمیانی دیدارەكانمان لەگەڵ بەرپرسە سەربازی و مەدەنییەكانی ئەمریكا, بەرگوێم نەكەوتووە ئەمریكییەكان خواستنی گۆڕینی ڕژێمی سوریاو ئێرانیان هەبووبێت.

دواینجار ساڵی 1996 سەدامم بینی, لەو ساڵەدا داوای هاوكاریم لێكرد, داواكارییەكە دوای دەستوەردانی ئێرانییەكان بوو, سەرەتا ئێرانییەكان دەستوەردانیان كرد ئەوەش لەوەڵامی ئەوەدابوو.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه