Kurdistan Press - سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان نامه‌يه‌كى له‌ ئانالێنا بێربۆك وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانياوه‌ پێگه‌يشت سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان نامه‌يه‌كى له‌ ئانالێنا بێربۆك وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانياوه‌ پێگه‌يشت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان نامه‌يه‌كى له‌ ئانالێنا بێربۆك وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانياوه‌ پێگه‌يشت

مەسرور بارزانى سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان نامه‌يه‌كى له‌ ئانالێنا بێربۆك وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانياوه‌ پێگه‌يشت، لە نامەکەدا وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانيا، سوپاسی سەرۆکی حکوومەت دەکات بۆ پێشوازی گەرم و دۆستانەی لە کاتی سەردانی وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بۆ هەرێمی کوردستان له‌ ڕۆژانى 7 ـ 10ی ئادار، هەروەها جه‌خت له‌ به‌رده‌واميى پشتيوانيى ئەڵمانیا بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌كاته‌وه‌.

وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانيا لە نامەکەیدا هەروەها دەڵێت: خۆشحاڵ بووم لە بەڕێزتانم بیست کە پاراستنی مافەکانی مرۆڤ، بەتایبەتی مافەکانی ژنان و میدیاکاران، جێگەی بایەخی تایبەتی حكوومەتەکەتانە، هەروەها پیشوازیی گەرم لەوە دەکەم کە دەتانەوێت چالاکانە ڕووبەڕووی کاریگەرییەکانی  قەیرانی کەشوهەوا ببنەوە، هەموو ئەمانە پێشمەرجی ئەوەن خەڵک لە نیشتمانی خۆیان ئاسۆی ئایندەیی ببینن.  

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە بەشێکی دیکەی نامەکەیدا نووسیویەتی: سوپاستان دەکەم بۆ ئەوەی کە هەرێمەکەتان لە ساڵی 2014ـەوە زۆرترین ئاوارەی ناوخۆیی لە سەرتاسەری عێڕاقەوە گرتوونەتە خۆی و تا ئێستاش دەیانپاریزێت، ئێزیدی، مەسیحی و خەڵکی سەر بە کەمینەکانی دیکەش پێویستیان بە  ئاسۆگەلێکی ئایندەیی هەیە کە لە ژیانی نێو کەمپەکان زیاتر بێت و ئاسایشێکی جڤاتی و کۆمەڵایەتییان پێ ببەخشیت، دەمەوێت هانتان بدەم، لەم بارەیەوە هەم لە هەرێمەکەتان و هەم لە گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا لە کارکردن لەسەر ئەمە بەردەوام بن. 

لە کۆتایی نامەکەی وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیادا هاتووە: هیواخوازم کە پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر، دوای پێکهێنانی سەرکەوتووانەی حکوومەت لە  بەغدا، لەسەر بناغەیەکی نوێ و جێی متمانە بنیات بنرێن، بۆ ئەوەی سەرچاوە دەوڵەمەندەکانی عێڕاق و هەرێم بە باشترین  شێوە بۆ خۆشگوزەرانیی خەڵکەکەی بەکاربهێنرێن.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه