جۆو بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌دوای گه‌یشتنی به ته‌لئه‌بیب و كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی هه‌موكاتێك پشتیوانی له ئیسرائیل ده‌كات، دەشڵێت: حەماس لە پشتەوەى ڕوداوى بۆردومانى نەخۆشخانەکەى مەعمەدانییە.
جۆو بایدن له‌دوای دیداره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئیسرائیل وتی، من دڵته‌نگ و نیگه‌ران بوم به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی دوێنێی نه‌خۆشخانه‌ی مه‌عمه‌دانی، وا دیاره لایه‌نی به‌رامبه‌ر له پشته‌وه‌ى ئه‌و روداوه‌وه‌یه نه‌ك ئیسرائیل.
باسی له‌وه‌شكرد، جیهان چاودێری ده‌كات بزانێت چی ده‌كه‌ین، منیش به‌وپه‌ڕی چاوه‌ڕوانییه‌وه چاوه‌ڕێی گفتوگۆی قوڵم له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا، ئه‌مریكاش به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ك و له‌هه‌موكاتێكدا پشتیوانی له ئیسرائیل ده‌كات.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، من ویستم بێمه ته‌لئه‌بیب بۆئه‌وه‌ی خه‌ڵكی و له هه‌مو جیهان بزانن ئێمه له‌گه‌ڵ ئیسرائیل وه‌ستاوین.
له‌لای خۆشیه‌وه، بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ وتی، حه‌ماس له 7ی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ه‌وه تا ئه‌مڕۆ هه‌زار و 400 ئیسرائیلی كوشتوه و به‌رده‌وامیشه له هێرشه‌كانی بۆسه‌ر خاكی ئێمه.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، پشتیوانی ئێوه به ڕونی ده‌بینین و هاوكارییه‌كی بێ وێنه‌ی ئێوه‌مان به‌ده‌ستگه‌یشتوه، ده‌زانم ئێوه هاوبه‌شی ئیراده‌ی ئێمه‌ن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌لایه‌ن حه‌ماسه‌وه ڕفێنراون و به‌دیل گیراون".
سه‌رۆكی ئیسرائیل باسی له‌وه‌شكرد، بۆ شكستپێهێنانی حه‌ماس ده‌بێت جیهان یه‌كگرتو بێت، ئێمه‌ش ناوه‌ستین تاوه‌كو بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس به‌ته‌واوی له‌ناوده‌به‌ین.
وەڵام بدەوه