تۆڕی هەواڵی CNNی ئەمەریكی بڵاوی كردەوە كە درۆنێكی ئەمەریكی لە جۆری MQ-9 ریبەر بە هەڵە لە باكوری سووریا لەلایەك هێزەكانی سووریای دیموكراتەوە خراوەتە خوارەوە كە بە هاوپەیمانی سەرەكی ئەمەریكییەكان لە سووریا هەژمار دەكرێن.
بەپێی قسەی سەرچاوەكان بۆ تۆڕە هەواڵییەكە، رۆژی دووشەم هێزەكانی سووریای دیموكرات كاتێ درۆنە ئەمەریكییەكەیان بینیوە دەستیان بە تەقەكردن كردووە لێی و وایان زانیوە درۆنی توركییە و هەڕەشەن بۆ هێزەكانیان.
جێگەی ئاماژەیە چەند رۆژێكە هێزە چەكدارە پاڵپشتیكراوەكانی توركیا لە سووریا لەگەڵ هەسەدە تووشی پێكدادان بوونەتەوە لەو شوێنانەی كە چەند ساڵێكە كوردەكان تیایدا باڵا دەستن.
وەڵام بدەوه