ڕۆژنامەنووسێکی دیاری سووریا ڕایدەگەیەنێت تا هێزەكانی تەحریرولشام گەیشتنە دیمەشق، ئیسرائیل سەرجەم بەڵگەنامە نووسراو و دیجیتاڵییە نهێنییەكانی سەردەمی دەسەڵاتی بەشار ئەسەدی گواستەوە وڵاتەکەی.
ڕۆژی 08-12-2024، هێزەكانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا گەیشتنە دیمەشقی پایتەختی سووریا و كەوتنی حكومەتەكەی بەشار ئەسەدیان ڕاگەیاند، ئەوەی جێی سەرنج بوو چەندین بەڵگەنامەی ئەمنیی، هەواڵگریی، سیاسی و سەربازیی 53 ساڵی حكومڕانی بنەماڵەی ئەسەد نەدۆزرایەوە و شوێن بزربوو.
جەمیل ئەلحەسەن، ڕۆژنامەنووسی سەر بە بەرەی تەحریرولشام لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی فەیسبووک ڕایگەیاند، "تا هێزەكانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا گەیشتنە دیمەشق، ئیسڕائیل هەموو بەڵگەنامە نووسراو و دیجیتاڵییە ئەمنیی، هەواڵگریی، سیاسی و سەربازی دەیان ساڵەی حكومڕانی سووریای گواستەوە وڵاتەکەی خۆی".
دوای ڕووخانی ڕژێمەكەی بەشار ئەسەد، ئیسرائیل بۆردوومانی چڕی بۆ سەر ناوچەكانی باشووری دیمەشق دەستپێكردووە و پتر لە 300 هێرشی ئەنجامداوە، كە بەگوێرەی زانیارییەكان ئیسرائیل زیاتر جبەخانەكانی سوپای سووریا بەئامانج دەگرێت.
وەڵام بدەوه